ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

هێنری پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی خانمانی فەرەنسا

یاریگا
تیەری هێنری، ئەستیرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەکانی ئارسێناڵ و بارسێلۆنا پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێ خانمانی وڵاتەکەی.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێ خانمانی وڵاتەکەیان وازی لە پۆستەکەی هێنا، فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان چەند راهێنەرێکی دەست نیشانکردووە بۆ ئەم پۆستە، یەکێک لەو راهێنەرانەش ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیانە، بۆیە دەیانەوێت بەم زووانە لەگەڵی دەست بە گفتوگۆ بکەن، بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی خانمانی وڵاتەکەیان.

هێنری دوای وازهێنانی لە یاریکردن بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2016 دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد و وەکو راهێنەری تیپی لاوانی ئارسێناڵ دەست نیشانکرا، پاشان وەکو یاریدەری راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا بۆ ماوەی چەند ساڵێک راهێنەرایەتی کرد و ماوەیەکیش وەکو راهێنەری یانەی مۆناکۆی وڵاتەکەی و هەروەها یانەی مۆنتریالی ئەمریکا کاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button