ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

هێنری: هۆشداری دەداتە کارگێری پاریس سانجێرمان

یاریگا
تیەری هێنری، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا پێیوایە خەرج کردنی پارەیەکی خەیاڵی گەرەنتی نیە بۆ بەدەست هێنانی ناسناوەکان، گرنگترین شت بۆ ئەم ئامانجە، پاراستنی هاوسەنگیە و یانەی پاریس سانجێرمان دەبێت بیر لە کێشەکانی هێلی بەرگریش بکاتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری جیهانی گۆڵ ئەستێرەکەی پێشووی کەلەشێرەکان دەڵێت ” راستە ئێستا بەهۆی ئەو یاریزانانەی کە گواستویانەتە ریزەکانیان، خەڵک باس لەوە دەکات شازادەکان پاڵێوراوی یەکەمن بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکان، بەڵام من بە پێچەوانەوە بیر لەم بابەتە دەکەمەوە، گرنترین شت بۆ ئەم ئامانجا راگرتنی هاوسەنگیە، چونکە نابێت یانەیەک لە پێناو بەدەست هێنانی ناسناوەکان، تەنها بیر لە هێلی پێشەوەیان بکاتەوە ”.

هێنری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد ” ئەو کاتەی لە یانەی بارسێلۆنا بووم، هێلێکی بەرگری توکمەمان هەبوو و کەمترین گۆڵمان لێدەکرا، بۆیە هەر تیپێک هێلێکی بەرگری باشتری هەبێت، ئەوا چانسیان بۆ بەدەست هێنانی ناسناوەکان زیاترە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button