فه‌ره‌نساگرنگترین

هێنری: مێسی بەرکەنار خراوە لە پاریس

یاریگا-تیێری هێنری ئەستێرەی پێشووی ئارسناڵ و فەڕەنسا پێی وایە پاریس وەک پێویست سوود لە مێسی نابینن و ئەو یاریزانەیان لە پێگەیەکی هەڵە داناوە.

مێسی لە چوار یاری سەرەتای خولی فەڕەنسیدا هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نیە، هێنری بۆ ئاڕ ئێم ستی لەوبارەیەوە وتی “مێسی بەرکەنارخراوە، کەمتر تۆپی لایە, ناڵێم دڵتەنگە بەڵام تەنهایە و پێم باشترە لە ناوەڕاست یاری بکات نەک باڵی راست، ئەگەر لە ناوەڕاست بێت دەتوانێت جڵەوی یارییەکە بگرێتە دەست. پێویستە پاریس رێگەیەکی باشتر بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی مێسی و نێیمار و ئێمباپێ پێکەوە یاری بکەن”.

مێسی پاش جێهێشتنی بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵدا تا ئێستا هەمان ئاستی خۆی پێشکەشنەکردووە و لە ١٦ ساڵی رابردوودا نەبووە لە سەرەتای وەرزدا پاش چوار یاری گۆڵ و ئەسیستی نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button