ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

بەپەلە: یەکەم کاردانەوەی رۆناڵدۆ دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دوای کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ بێ دەنگی شکاند.

یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردووە و نوسیویەتی ” گرنگتر لە شکستەکان ئەویە بتوانیت چۆن هەڵسیتەوە و بە خێرایی لەسەر قاچەکانت بوەستیتەوە، پاڵەوانی راستەقینە هەرگیز شکست ناهێنێت، ئێستا تەنها بیر لە یارییەکەی بەرامبەر کالیاری لە سێریائەی و فاینەڵی جامی ئیتاڵیا و هەموو ئەو شتانەیە کە هەوڵی بەدەست هێنانی دەدەین”.

دوای دۆڕانی یۆڤێنتۆس بەرامبەر پۆرتۆ لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، دەنگۆیەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە کە رۆناڵدۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button