ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
ئالێگری نزیکە لە گەڕانەوە
یاریگا-رۆژنامەکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن ماسیمیلیانۆ ئالێگری بۆ وەرزی داهاتوو دەبێتە راهێنەری رۆما.
کاڵچیۆ میرکاتۆ ئاشکرایکردووە رێککەوتنێکی پێشوەختە هەیە لە نێوان ئالێگری و رۆما بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو ئەو راهێنەرە جێگەی پاولۆ فۆنێسکا بگرێتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە موچەی ئالێگری لە ئێستای فۆنێسکا زیاتر دەبێت بەڵام لە کارکردنی لەگەڵ یوڤێنتۆس کەمتر دەبێت و لە دەورووبەری ٤.٥ ملیۆن یۆرۆیە.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، لە باری خراپی ئاستی رۆما لەم وەرزەدا رەنگە ئالێگری زووتر لە وەرزی داهاتوو دەست بەکار ببێت.