یاریگا–
ئالیسۆن بێکەر، گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی لیڤەروولی ئینگلیزی بەم زووانە دەگەڕێتەوە و پارێزگاری لە گۆڵی یانەکەی دەکات.
ماڵپەری لیڤەرپوول ئیکۆ بڵاویکردووە پاش ئەوەی گۆڵپارێزەکەی رێدز پێش یارییەکەی بەرامبەر ئایاکسی هۆڵەندی لە چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو، چارەسەریەکانی بە شێوەیەکی باش پێشڤەچوونی هەیە و بریارە لە یاریی داهاتووی یانەکەی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر فولهام بگەڕێتەوە.
سەرچاوەکە بێکەر تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی چاک نەبووەتەوە، بۆیە یاریی ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر مێتیلاندی دانیمارکی لە چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات.