ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

ئالیسۆن بێکەر : تۆپی پێ لە دوای دەرکەوتنی مانوێل نۆیەر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە

یاریگا-

ئالیسۆن بێکەر رایده‌گه‌نێت، تۆپی پێ لە دوای دەرکەوتنی مانوێل نۆیەر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

ئالیسۆن بێکەر گۆڵپارێزی لیڤه‌رپول لە لێدوانێکیدا بۆ دەیلی مەیلی بەریتانی له‌باره‌ی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ریونایتد گوتی، یارییە ( 7-0 ) بووەتە بەشێک لە رابردوو، ئەمە شتێکی باشە بۆ هاندەران باسی بکەن و لەبیریان بێت، بەڵام ئێمە ئێستا دوو تیپی نوێین.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،

دەبێت کەمتر باسی ركابه‌ری بردنەوەی نازناوەکە بکەین، ئێمە تیپێکین کە خەریکی بنیاتنانەوەین، بێگومان دەمانەوێت نازناوی خولەکە بەدەستبهێنین و بەرامبەر هەموو ڕکابەرێک سه‌ركه‌وین، بەڵام دەبێت سەرنجمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بێت، ئاستێکی باشتر له‌ پێشوو پێشكه‌ش بكه‌ین.

له‌باره‌ی دره‌وشانه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ گوتی،

 ژمارەکان قسە دەکەن، بەڵێ من بەرەوپێشچووم، کار بۆ ئەوە دەکەم هەموو ساڵێک تا دەتوانم ئاستم به‌رزتربێت، هێشتا گەنجم، ئێستا گۆڵپارێزەکان تا تەمەنی 38 یان 39 ساڵ یاری دەکەن و هەندێکجاریش زیاتریش تێده‌په‌رێت، پێموایە گەیشتوومەتە لوتکەی ژیانی وەرزشیم، بە تێکەڵکردنی هێزی جەستەیی، ئەزموون.

گۆڵپارێزه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌شلێت، تۆپی پێ لە دوای دەرکەوتنی مانوێل نۆیەرەوە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، ئەگەر لە رابردوودا سەیری ئەو گۆڵپارێزانە بکەیت کە بە پێیەکانیان یارییان دەکرد، ڕەنگە باسی ڤیکتۆر ڤاڵدێز لەگەڵ بارسێلۆنا بكه‌یت ، بەڵام نۆیەر چێژێکی زیاتری به‌خشیوه‌ به‌تایبه‌ت لە بەشداریکردنی لە یارییەكاندا، ده‌ركه‌وتنی له‌ پشت بەرگریکارەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button