ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

پیانیج: لە کەسم قبوڵنەکردووە و لە بارسێلۆناشی قبوڵ ناکەم!

Yariga App

یاریگا-میراڵیم پیانیچ توڕە و نیگەرانە لە بارسێلۆنا و تێناگات چی دەگوزەرێت لە یانەکە.

پیانیچ وەک پێویست لەلایەن کومانی راهێنەرەوە خولەکی یاریکردنی پێنادرێت، ئەویش بۆ گازیتا دڵی خۆی هەڵڕشت و وتی “لە راستیدا تێناگەم هۆکاری ئەم بارودۆخە چییە. دەمەوێت زیاتر بکەم و دەزانم دەتوانم زیاتر پێشکەش بکەم. هەر کاتێکیش یاریم پێکرا، ئامادەبووم و باش یاریم کردووە. هەمیشە مەشقەکان ئەنجام دەدەم و ئامادەم بەڵام نازانم لەوە زیاتر چی بکەم. دڵخۆش نیم بەم بارودۆخە و دڵخۆشیش نابم. لە کاروانی وەرزشیم هەرگیز قبوڵم نەکردووە کە یاریم پێنەکرێت و ئێستاش قبوڵی ناکەم. بزانین چۆن دەبێت، لە ئێستادا تەنیا دەتوانم چاوەڕێ بکەم و ئەوەی لەسەر منە ئەنجامی بدەم بەڵام ئەگەر بەمجۆرە بمێنێتەوە، بۆ من ئەم بارودۆخە گونجاو نیە”.

.پیانیچی ئەستێرەی پێشووی یوڤێنتۆس تا ئێستا تەنها لە شەش یاریدا بەشداری پێککراوە پاش ئاڵوگۆڕپێکردنی لەگەڵ ئارسەری بەڕازیلی لە هاوینی ئەمساڵدا

بابەتی زیاتر

Back to top button