ئینگلتەرا
پریمەرلیگی ئەم وەرزە ڕیکۆردێکی بەخۆوە بینی نزیکەی نیو سەدەیە ڕووی نەداوە
یاریگانێت- ئەم وەرزەی پریمەرلیگ ڕیکۆردێکی ناوازەی بەخۆوە بینیوە کە ساڵانێکە ڕووی نەداوە.
بۆ یەکەمجارە دوو یانەی خولەکە 90 خاڵ یان زیاتر تۆمار بکەن، ئەویش هەریەکە لە یانەکانی مان سیتی و لیڤەرپووڵن کە کێبڕکێیەکی توند لەنێوانیاندا هەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە، بەشێوەیەک سیتیزن 92 خاڵ و ڕێدزیش لە پلەی دووەمە بە خاڵێک کەمتر.
کۆتا جار دوو یانەی پریمەرلیگ توانیبێتیان لە یەک وەرزدا 90 خاڵ یان زیاتر کۆ بکەنەوە، ئارسیناڵ 94 خاڵ و لیدز 91، ئەوەش لە وەرزی 1970/71 ڕووی دا.