عێراقکوردستان

پێکهاتەی هەولێر بۆ وەرزی نوێی خولەکان ئاشکرا کرا

هێشتا دەرگای گواستنەوەی یاریزانانیشی دانەخستووە

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی هەولێر بۆ وەرزی نوێی خولەکان بڵاوکرایەوە و هێشتا یاریزانی دیکەش دەهێننە ریزی تیپەکەوە.

یانەی هەولێر پێکهاتەی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو ئاشکرا کرد، وێڕای بڵاوکردنەوەی پێکهاتەکەش هەولێر دەڵێت لە گواستنەوەی یاریزانی دیکەش بەردەوامین.

نوێکردنەوەی گرێبەست: 

هەولێر بە فەرمی گرێبەستی 10 یاریزانی وەرزی رابردووی نوێکردۆتەوە ئەوانیش ئاکۆ حوزێر، سەفین مەنسوڕ، عومەر جەنگی، نیاز محەمەد، کریستۆڤەر جۆن، بژار مەهدی، عەلا رەعد، هومام تاریق، مستەفا قابیل لەگەڵ گۆڵپارێز سەرهەنگ موحسین.

گرێبەستی یاریزانی نوێی ناوەخۆ: 

کارگێڕی هەولێر تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزانی عێڕاقی واژۆکردووە، یاریزانەکانیش حەسەن رائد و شبر عەلی لە یانەی زاخۆوە، محەمەد خالید کوفی لە کەرخ و محەمەد تائی لە یانەی گەڕمە لەگەڵ ویسام عەلی گۆڵپارێزی پێشووی ئەمانەی بەغدا پەیوەندیان بە هەولێرەوە کردووە.

گرێبەستی یاریزانی پیشەگەر:

بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، هەولێر تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزانی پیشەگەر واژۆ کردووە، یاریزانەکانیش سیکتاس بەرگریکاری لیتوانی، پێدرۆ هینریکی بەرگریکاری بەڕازیلی، عامر جاموس ناوەڕاستکاری ئوردەنی، ئیفیانی ئیزێ هێرشبەری نایجیری لەگەڵ میۆلین ناثان هێرشبەری بەرازیلی.

هەولێر بۆ وەرزی نوێ ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکەی بە لوئەی سەڵاح سپاردووە، لەسەر داوای راهێنەرەکەش هێنانی یاریزانی دیکە بەردەوام دەبێت بۆ زیاتر تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی، هەولێر ئەمڕۆ لە یەکەم تاقیکردنەوەی دۆستانەش لە یاریگای خۆی بەرامبەر جۆلان یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button