
یاریگا –
هەولێر گرێبەستی هێرشبەرێکی نایجیری راگەیاند کە وەرزی رابردوو لە خولی ئوستڕاڵی 10 گۆڵی تۆمار کردووە.
بە فەرمی هەولێر گواستنەوەی ئیفیانی کێڵڤن ئێزە، هێرشبەری نایجیری بۆ ریزی یانەکە راگەیاند، ئیفیانی وەرزی رابردوو لە لیگی ئوستڕاڵیا لەگەڵ یانەی ویلنگتۆن فۆنێکس لە کۆی 25 یاریی توانیبووی 10 گۆڵ تۆمار بکات.
ئیفیانی تەمەنی 27 ساڵە، لە وەرزی 2024 _ 2025 لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ یانەی کەرخ یاریی کرد و توانی 15 گۆڵ تۆمار بکات، هێرشبەرە نایجیریەکەپێشووتر بۆ یانەکانی ئیفانی و ئەکوا یۆنایتد و کانۆپیلاڕاسای نایجیری یاریی کردووە، لە لیبیاش بۆ یانەکانی سقور و ئەهلی بەنغازی یاریی کردووە.



