تەواو؛ ئارسیناڵ دەستبەرداری ئەستێرەیەكی دەبێت

یاریگا –
ئارسیناڵی ئینگلیزی لە پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراودا ئامادەیی نیشاندەوە گوێ لە ئۆفەرەكان بۆ دەستبەرداربوون لە مارتن ئۆدیگارد ناوەڕاستكاری نەرویجی یانەكەیان بگرن.
ئۆدیگارد لە هاوینی 2021 لە ریال مەدریدەوە بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كرد و تاوەكوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.
🔴⚪️ Arsenal 𝗘𝗫𝗖𝗟𝗨𝗦𝗜𝗩𝗘
🔸 The 2026/27 season expected to be Martin Odegaard’s 𝘭𝘢𝘴𝘵 at Arsenal
🔸 Berta open to his sale this summer should right offer come along
🔸 Arrival of £75m target could further limit minutes@FrazFletcher | #AFC https://t.co/80E5btEggX— TEAMtalk (@TEAMtalk) July 22, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی تیم تۆک، ئارسیناڵ ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەكان بۆ دەستبەرداربوون لە مارتن ئۆدیگارد كاپتنی یانەكەی بگرێت.
ئارسیناڵ ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستكارێكی 75 ملیۆن پاوەندی دەكات و ئەوەش رەنگە پڕۆسەی رۆیشتنی ئۆدیگارد خێراتر بكات.
گەنەرز ئارەزوو دەكات هێز و توانای نوێ بۆ هێڵی ناوەڕاستی یانەكەیان بگوازنەوە تاوەكوو بتوانن بەردەوامی بە شێوازە خێراكەیان بدەن.
یاریزانە 27 ساڵانەكە بەشێكی سەرەكی پێكهاتەكەی میكێل ئارتێتا بووە و هۆكاری سەرەكی سەركەوتنەكانی گەنەرز بووە.
وەرزی رابردوو ئۆدیگارد تەنیا 16 یاریی لە پرێمەرلیگ بە سەرەكی بەشداری كرد و هەشت یارییش وەكوو یاریزانی یەدەک.



