
یاریگا –
دوای دۆڕانیان لە فیناڵی مۆندیالی 2026 بە ئیسپانیا، یاریزانێکی ناوداری ئەرجەنتین وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.
ئەرجەنتین لە کۆتا چوار مۆندیالدا سێ جار گەیشتە یاریی کۆتایی و توانیان ببنە پاڵەوانی وەشانی 2022ی قەتەر.
یەکێک لە رەگەزە دیارەکانی تانگۆ لەو سەروەریانەی چەند ساڵی رابردوو، نیکۆلاس ئۆتامێندی بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئۆلێ، ئۆتامێندی کە پێش مۆندیالەکە بڕیاری دابوو ئەوە دەبێتە کۆتا پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بۆی، لەپاش دۆڕاندنەکەیان بە ئیسپانیا بڕیارەکەی راگەیاندووە.
جگە لەو بەرگریکارە، ناوی یاریزانەکانی دیکەی وەک ئیملیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێز، گۆنزالۆ مۆنتێل، نیکۆلاس تاگلیافیگۆ، رۆدریگۆ دی پاول، لیاندرپ پارێدێس و لۆسێلسۆیش لەو ناوە دیارانەن کە بەشداری جامی جیهانی داهاتوو ناکەن کە 2030 لە وڵاتەکانی ئەرجەنتین، ئوروگوای و پاراگوای، هەروەها بەشی زۆریشی لە ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغریب بەڕێوەدەچێت.
ئۆتامێندی کە ئێستا تەمەنی 38 ساڵە، یەکەم یاریی نێودەوڵەتی خۆی بە درێسی ئەرجەنتینەوە لە ساڵی 2009 ئەنجام دا.
بەدرێژایی 17 ساڵ یاریکردن بۆ ئەرجەنتین، توانی 4 نازناو بباتەوە کە کۆپا ئەمێریکای 2021 و 2024، فینالیزمای 2022و هەروەها جامی جیهانی 2022 بوو.
⚠️🇦🇷 Nicolás Otamendi se retiró de la Selección Argentina tras la derrota en la final del Mundial.
👀 Hay otros jugadores, como el Dibu Martínez, Gonzalo Montiel, Nicolás Tagliafico, Rodrigo De Paul, Leandro Paredes, Gio Lo Celso y Lionel Messi que, ya sea por edad o por nivel,… pic.twitter.com/e9l0FGZsXW
— Fútbol Fichajes (@FutboolFichajes) July 21, 2026



