ئینگلتەراگرنگترین

دوای گواستنەوەی مۆرگن رۆجەرز بۆ چێڵسی، چارەنووسی جواو پێدرۆ ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو سەرچاوەکانی هەواڵە گرێبەستێکی زەبەلاحیان ئاشکراکرد کە چێڵسی بە بڕی 117 ملیۆن پاوەند توانیویەتی لەگەڵ ئاستحن ڤیلا بگاتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی مۆرگن رۆجەرز.

پارە زەبەلاحەکەی چێڵسی هەمووی ناچێتە خەزێنەکەی ئاستۆن ڤیلا

بە گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە بۆ چێڵسی، هەرزوو تیشک خرایەسەر چارەنووسی جواو پێدرۆ کە ماوەیەکە وەک یەکێک لە ئامانجەکانی بارسێلۆنا باسدەکرێت.

دوای رۆشتنی لیڤاندۆڤسکی، بارسا وەک بژاردەیەکی گونجاو بیری لە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە بەڕازیلەیەکەی بلووز کردەوە. بەتایبەت دوای ئەوەی کە یانە کەتەلۆنیەکە خۆی گونجاندوە لەگەڵ یاساکانی داهات و خەرجی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی گەورە کە دەگوترێت بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی پیدرۆ ئامادەکردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە نوێترین زانیارییەکانیدا چارەنووسی جواوی ئاشکراکرد لە تیمەکەی چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری نوێی یانە لەندەنیەکە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانویەتی کە سەرباری خەرجیە زۆرەکەی چێڵسی لە گواستنەوەی مۆرگندا، بەڵام کارگێڕی بلووز سەربارەت پەیوەست بە پێدرۆ هێشتا نەگۆڕاوە و هەر لە ستامفۆردبریج دەیهێڵنەوە تەنانەت ئەگەر بارسێلۆنا 100 ملیۆن یۆرۆ یان زیاتریشیان پێبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button