عەلی جاسم دەچێتە خولی ئۆکرانی

فابریسۆ رۆمانۆ لە پلاتفۆرمی خۆی لە ئێکس ئاشکرای کرد یانەی کۆمۆ ڕێکەوتنی لەگەڵ یانەی ئێف سی بۆلیسا ئۆکرانی کردووە بۆ فرۆشتنی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق عەلی جاسم.
🚨🇮🇶 Ukrainian side FC Polyssa have agreed $1m deal with Como to sign Ali Jassim.
Deal now up to the player. 🇺🇦 pic.twitter.com/I7laJqw3ef
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 15, 2026
یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بریاری دا یاریزان عەلی جاسم لە لیستی یاریزانە فرۆشراوەکانی دابنێت بۆ وەرزی داهاتوو.
فابریسۆ رۆمانۆ ئاشکرای کرد یانەی کۆمۆ عەلی جاسم بەنرخی یەک ملیۆن یۆرۆ فرۆشتە یانە ئۆکرانییەکە و لە ئێستادا رێکەوتنی عەلی جاسم و یانە ئۆکرانییەکە لەسەر مەرجە تاکە کەسییەکان و نرخی یاریزانەکە ماوە.
لە وەرزی 2024 یانەی کارەبا یاریزان عەلی جاسمی فرۆشتە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی لەم ساڵەوە ئەم یاریزانە بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی ئەلمیریا سیتی هۆڵەندی و نەجمەی سعودی کردووە.
هەرچەندە عەلی جاسم لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری جامی جیهانی کرد، بەڵام نەیتوانی متمانەی سیسک فابریگاسی راهێنەری کۆمۆ بەدەستبهێنێت.

