
یاریگا –
لەکاتێکی هەستیاردا قەیرانی گەورە بەرۆکی نەسڕ دەگرێت و سەرچاوەیکیش وردەکارییەکان ئاشکرادەکات.
نەسڕ کە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی سعوودیە، تووشی تەنگەژەیەکی قووڵی دارایی بووە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، لەنێویاندا مەیڵ سپۆرتی ئینگلیزی، نەسڕ دووچاری قەیرانێکی سەخت بووەتەوە بەجۆرێک قەبارەی قەرزەکانی سەر یانەکە بڕی ئاستی داهاتەکانی تێپەراندووە.
سەرچاوەکە نووسیویەتی ئەم کورتهێنانی داراییەش بووەتەهۆی دواکەوتنی مووچەی یاریزانەکان و هەروەها گواستنەوەی یاریزانی نوێی بەتەواوەتی سنووردارکردووە. بەجۆرێک، ئێستا بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانیانەوە ناتوانن شوێنگرەوەیەکی بیانی بۆ پێگەکەی مارسێلۆ برۆزۆڤیچی کڕواتی بگوازنەوە.
لە بەشێکی زانیارییەکاندا هاتووە کە ئەم قەیرانی بووجە رووی لە هەڵشانکردووە سەرەڕای جەرخیە زۆرەکانی یانەکە، بەتایبەت گرێبەستە زەبەلاحەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
سەرەتای ئەم ساڵ رۆناڵدۆ لە هەڵوێستێکی ناڕەزایی ئامێزدا بڕیاری دا بەشداریی لە یارییەکانی نەسڕدا نەکات بەهۆی دواکەوتنی مووچەکان و هەروەها کەمی پاڵپشتی کارگێڕی یانەکە لە بەهێزترکردنی ریزەکانیان. دەرەنجامی ئەو هەڵوێستەشی، پێدانی مووچەکانی بەدوادا هات لەگەڵ رێکخستنەوەی پەیکەری کارگێڕی نەسڕ.
هاوکات رۆژنامەی ریازییەی سعوودی کە سەرچاوەی بەشێکی زۆری زانیارییەکانە، ئاشکرایکردووە کە یاریزانەکان مووچەی مانگی یۆنیۆ/حوزەیرانیان بەشێوەی قیست پێدراوە.
نەهامەتی ئەم قەیرانە نوێیە بە پلەی یەکەم بۆ ئانج پۆستێکۆگلو دەبێت کە 3ی ئەم مانگە راهێنەرایەتی نەسڕی پێسپێدردا. دووەمیش بۆ رۆناڵدۆ کە تازە لە نائومێدییەکانی مۆندیالی 2026 دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی لە چارەکی کۆتایی لەسەردەستی ئیسپانیا کرانەدەرەوە.
Cristiano Ronaldo’s Saudi club ‘in financial crisis – cutting players’ salaries and banning transfers’, with a year left on his £488,000-a-day deal https://t.co/uEJd7CRftX
— Daily Mail Sport (@MailSport) July 14, 2026



