ئەستێرەیهكی پۆرتوگال پەیامێک ئاراستەی هاندەران دەکات
چاوەڕێمان نەدەکرد کاروانەکەمان بەم خێراییە کۆتایی بێت

یاریگا –
برناردۆ سیلڤا، یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی وڵاتەکەی کرد دوای ماڵئاواییکردنیان لە کێبڕکێکانی مۆندیالی 2026.
پۆرتوگال لە قۆناخی 16 دوای دۆرانیان بە ئەنجامی (1-0) لەبەردەم ئیسپانیا لە کۆتا ساتەکانی یارییەکەدا، لە پاڵەوانێتییەکە کرایە دەرەوە.
دوای ئەم ئەنجامە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی راهێنەر رۆبێرتۆ مارتینێز و سپاردنی ئەرکەکە بە خۆرخی خیسۆس، راهێنەری پێشووی یانەی نەسڕی سعوودی.
برناردۆ سیلڤا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی:
“مۆندیالێکی بێئومێدکەر و نائومێدییەکی گەورە بوو دوای ماڵئاواییکردنی پێشوەختەمان لە پاڵەوانێتییەکە، چاوەڕێمان نەدەکرد کاروانەکەمان بەم خێراییە کۆتایی بێت.”
هەروەها گوتیشی:
“هەمیشە نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی مایەی شانازییەکی گەورە بووە و هەرواش دەمێنێتەوە. زۆر سوپاسی گەلی پورتوگال دەکەم بۆ پشتگیری و ئەو هیوایەی پێیان بەخشین.”
ئەرکێکی سەخت لە مەدرید
سیلڤا لە کاتی یارییەکانی مۆندیالدا شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا لەدەستدا. دوای ئەوەی بەرامبەر کۆنگۆ بە سەرەکی یاریی کرد، ئەو یاریزانە بە ئەزموونە لە یارییەکانی دواتردا لەسەر کورسی یەدەگ بوو.
View this post on Instagram
برناردۆ سیلڤا دوای تەواوبوونی پشووی هاوینەی، دەست بە ئەرکێکی نوێ دەکات لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، کە بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی پەیوەندی پێوە کردووە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دووشەممە بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانەی کە دەتوانێت لە چەندین شوێنی جیاواز یاری بکات، رووبەڕووی کێبڕکێیەکی زۆر بەهێز دەبێتەوە لەگەڵ یاریزانانی وەک جود بێلینگهام، براهیم دیاز، رۆدریگۆ و فرانکۆ ماستانتۆنۆ.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: کێبڕکێکە زۆر توند دەبێت، برناردۆ هیوادارە ئاستی لە مۆندیالدا کاریگەری نەرێنی لەسەر دەستپێکەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید دروست نەکات.



