
یاریگا –
هەولێر لەگەڵ گۆڵپارێزێکی لاوی ئەمانەی بەغدا گەیشتە رێککەوتن و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
کارگێڕی هەولێر لەگەڵ ویسام عەلی، گۆڵپارێزی وەرزی رابردووی ئەمانەی بەغدا گەیشتە رێککەوتن، سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند کە کارگێڕی هەولێر بە فەرمی لەگەڵ ویسام عەلی، گۆڵپارێزی وەرزی رابردووی ئەمانەی بەغدا گەیشتۆتە رێککەوتن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکە رادەگەیەنرێت.
ویسام عەلی، تەمەنی 21 ساڵە و وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق زۆرترین یاریی بە سەرەکی یاریی کردووە، لەگەڵ یانەکەی لە یاریی پلەی ئۆف بەرامبەر کەربەلا شکستیان هێنا و دابەزین بۆ ریزی خولی نایابی عێڕاق.



