دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ دوو یانە كۆلۆ موانێیان دەوێت و مانچێستەر یونایتد ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستكارێک دەكات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
تۆتنهام و یوڤێنتوس هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی راندال كۆلۆ موانێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان چڕتر كردووەتەوە – توتۆ سپۆرت.
ئارسیناڵ ئامادەیە بە بەهای 35 ملیۆن پاوەند كریستۆس زۆلێس هێرشبەری كڵەب بروج بگوازێتەوە – سەن.
بارسێلۆنا گفتوگۆی گواستنەوەی كەریم ئادیێمی دەستپێكردووە ئەمەش پرسیارەكانی دەربارەی داهاتووی ماركوس راشفۆرد زیاتر كردووە – سكای ئەڵمانیا
مانچێستەر یونایتد ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی مانو كۆنێ ناوەڕاستكاری فەڕەنسی دەكات و یاریزانەكەش ئارەزوو دەكات لە پرێمەرلیگ یاریی بكات – تیم تۆک.
مەیسوون گرینوود نزیكە لەوەی پەیوەندی بە فەنەرباچێ بكات و یانەكە ئۆفەری پێشكەشی مارسیلیا كردووە – سكای ئیتاڵیا.
كریستاڵ پاڵاس و فولهام هەوڵی گواستنەوەی شیا چارلس ناوەڕاستكاری یانەی ساوسامتن دەدەن – سكای سپۆرتس.سكای سپۆرتس.
ئۆرێلیەن چوامینی كە ئامانجی سەرەكی مانچێستەر یونایتد بوو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی بۆ پێنج وەرزی دیكە درێژ دەكاتەوە – ئاس.
نۆتینگهام و مانچێستەر سیتی چاودێری جیڤاریۆ رێد بەرگریكاری باڵی راستی فاینۆرد دەكەن – دەیلی مەیڵ.

