گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەو ئەستێرە میسڕیەی بە لێدوانەکانی لەسەر یاریەکەی ئەرجەنتین جیهانی هەژاند، چیرۆکی ژیانی سەرنجی میدیاکانی راکێشاوە

Yariga App

یاریگا –

هێشتا کاردانەوە و راپۆرتە وەرزشیەکان لەسەر ئاکامەکانی یاریی نێوان ئەرجەنتین و میسڕ بەردەوامی هەیە کە لە قۆناخی 16ی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی یەکتربوونەوە و بە ئەنجامی 3-2 بۆ لیۆنێل مێسی و هاوتیمەکانی کۆتایی هات.

میسڕیەکان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هەڵوێستی خۆیان راگەیاند کە لەمەڕ بڕیارە ناوبژیوانیەکان بێدەنگ نابن و سکاڵای خۆیان تۆمار دەکەن لەدژی فرانیۆس لێتێکسەری ناوژیوانی فەڕەنسی.

سکاڵا پێشکەشی فیفا دەکرێت؛ میسڕ داوای راگرتنی فرانسیۆس لێتێکسەری ناوبژیوان دەکات

یەکێک لەو دیمەنانەی کە سەرنجی میدیای بەلای خۆیدا راکێشا، ئەوەی مستەفا زیکۆی ئەستێرەی میسڕی بوو کە دوای یارییەکە راشکاوانە رایگەیاند “ئەنجامەکە پێشوەخت دیاریکراوە.”

زیکۆ خاوەنی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی بوو کە ئەنجامەکەی لەسەر تانگۆ کردە 2-0 لەکاتێکدا پێشتر گۆڵێکی زۆر نایابی بە پاساوی هەبوونی فاوڵ رەتکرابووە. هەر بۆیەش لە لێدوانەکانیدا دوای یارییەکە، فرمێسک لە چاوەکانی نەدەوەستا.

رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیری تیشکی خستووەتە سەر چیرۆکی ژیانی مستەفای تەمەن 29 ساڵ. پیشەی پێشووتری پێش برەودان بە وەرزشی تۆپی پێ، هەروەها نازناوە سەرنجڕاکێشەکەی “زیکۆ”

رۆژنامەکە لە رێگەی یەکێک لە میدیاکارەکانیەوە ئاشکرای کردووە مستەفا محەمەد زەکی عەبدولڕەوف کە ئێستا لەگەڵ یانەی پیرامیدسی وڵاتەکەیەتی، پێشتر لە دووکانی پێڵاوفرۆشتنی ماڵی باوکی لە شاری شەبین ئەلکەوم کاری کردووە بۆ دابینکردنی بژێوی خانەوادەکە.

سەرچاوەکە دەڵێت مستەفا 10 ساڵێک پێش ئێستا وازی لە کارەکەی هێناوە بۆ بایەخدانی زیاتر بە تۆپی پێ.

پاشناوی زیکۆ

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێشتر برا گەورەکەی مستەفا، هەڵگری نازناوی زیکۆ بووە، بەڵام وازی لە تۆپی پێ هێناوە لەپێناو خۆتەرخانکردن بۆ کارکردن.

چ نازناوەکەی ئێستای مستەفا و چ پێشووتر کە براکەی هەڵیدەگرت، لەلایەن محەمەدی باوکیانەوە بووە بەهۆی سەرسامی و خۆشەویستی بۆ زیکۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی ساڵانی 1980.

بابەتی زیاتر

Back to top button