مێسی خراپترین ریکۆردی لە مێژووی مۆندیالدا تۆمارکرد

یاریگا –
لیۆنێل مێسی یەکێک لە خراپترین ریکۆردەکانی مێژووی تۆمارکرد کاتێک بەرامبەر میسڕ لێدانێکی سزای دا.
ئەرجەنتین و میسڕ لە قۆناخی 16ی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە. هەر لە گێمی یەکەمدا نوێنەرە عەرەبیە-ئەفریقیەکان لە خولەکی 15 لە رێگەی یاسر ئیبراهیم گۆڵی یەکەمی یارییەکەیان تۆمارکرد.
دیمەنی گۆڵەکەی میسڕ:
هەر لەو گێمەدا لێدانێکی سزا بۆ تانگۆ گیرا بۆ بەڵام مێسی لە دەستی دا کە گۆڵپارێزی میسڕ بەرپەرچی دایەوە.
ئەوە دووەمین لێدانی سزا بوو تەنها لە میانی ئەم پاڵەوانێتیەدا لیۆ نەتوانێت گۆڵی پێ تۆماربکات کاتێک لە قۆناخی کۆمەڵەکانیشدا بەرامبەر نەمسا گۆڵی نەکرد.
بەوەش، ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە بووە یەکەمین یاریزان بەدرێژایی مێژووی جامی جیهانی لە میانی یەک وەشاندا دوو جار لێدانی سزا بفەوتێنێت.
مێسی خاوەنی 7 گۆڵە تا ئێستا، هاوشانی ئێرلینگ هالاند و کیلیان ئێمباپێ گۆڵکاری مۆندیالەکەن.
جیا لەم وەشانە، کۆی ئەو لێدانە سزایانەی مێسی لە مۆندیالە جیاوازەکاندا نەیتوانیوە گۆڵی پێ تۆمار بکات، گەیشتە چوار لێدان (بەبێ لێدانە یەکلاکەرەوەکان).



