پریڤیوی یاریی سویسرا V كۆڵۆمبیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی سویسرا و كۆڵۆمبیا رووبەڕوودەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی سویسرا و كۆڵۆمبیا لە یاریگای بی سی پلەیس لە ڤانكوڤەر كەنەدا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی سویسرا لە قۆناخی 32 بەرامبەر جەزائیر یاریی كرد و بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە.
هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا لە قۆناخی 32 رووبەڕووی گانا بوویەوە و بە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان سویسرا و كۆڵۆمبیا رووبەڕووی براوەی نێوان ئەرجەنتین و میسڕ ببێتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سویسرا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كۆڵۆمبیا دەبێتەوە.
كۆڵۆمبیا بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی سویسرا دەبنەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سویسرا
كۆبێل
زەكەریا، ئێلڤێدی، ئاكانجی
ئێندۆی، فڕۆیلەر، چاكا، رۆدریگێز
ڤارگاس، ئێمبۆلۆ، مانزامبی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆڵۆمبیا
ڤارگاس
مونۆز، سانچێز، لوكومی، مۆیكا
پویرتا، لێرما، ئاریاس
رۆدریگێز، سوارێز، لویس دیاز



