دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ محەمەد سەڵاح دەبێتە مەدریدی و تۆتنهام گرێبەستێکی دیکەی خەیاڵی واژۆ دەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
تۆتنهام ئۆفەرێک بە بەهای 85 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی عەلی کرۆوپی، هێرشبەری بۆرنمس ئامادە دەکات – تۆک سپۆرت
ئاتلێتیکۆ مەدرید دەیەوێت محەمەد سەڵاح بکاتە شوێنگرەوەی ئانتوان گریزمان – فیچاخێس
ئارسیناڵ دەیەوێت ئارۆن وان بیساکا، بەرگریکاری باڵی چەپی وێستهام بگوازێتەوە، چونکە رەنگە بێن وایت یانەکە جێبهێڵێت – تیم تۆک
لیڤەرپوول چووە کێبڕکێی گواستنەوەی كریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ، هێرشبەری هۆڵەندی و ململانێی مان یونایتد و ئارسیناڵ دەکات – کاوت ئۆفساید
بایرن میونشن چاوی لەسەر جێسی دێری، یاریزانی 19 ساڵانی چێڵسییە، بلوزیش دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
وۆڵڤز هەوڵی گواستنەوەی نیکۆ سیگۆر، ناوەڕاستکاری کڕواتی دەدات – سکای سپۆرتس
دێپۆرتیڤۆ لا کۆرونا هەوڵی گواستنەوەی دانی کارڤاخال، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید دەدات – فیچاخێس
مانچێستەر یونایتد بە ئۆرێلیان چوامێنی راگەیاندووە ناتوانن هەمان مووچەی ریال مەدریدی پێبدەن و ئەگەر بیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، پێویستە مووچەکەی کەمبکاتەوە – فابریزۆ رۆمانۆ
خۆرخێ خێسوس، لەشوێنی رۆبێرتۆ مارتینێز، پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگال وەردەگرێت – ئەی بۆلا



