تەواو؛ ئەڵمانیا راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

یاریگا –
یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەردەگرێت.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتاییهاتووە، یۆرگن کڵۆپ رازیبووە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەربگرێت، کڵۆپ لە شوێنی یولیان ناگلیسمان وەکوو راهێنەری نوێی ئەڵمانیا دەستبەکار دەبێت.
🚨🇩🇪 BREAKING: Jürgen Klopp as new Germany head coach, here we go! 💥
Klopp has accepted to take over; long term contract details, project and RB Group exit still under discussion, but he will be the new head coach.
RB considered Glasner as replacement but he signs at #NFFC.… pic.twitter.com/a5uULmyCJx
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 5, 2026
هەینی رابردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، یولیان ناگلیسمان دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کێشاوەتەوە و دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵکراوە، ئەمەش دوای ئەوەی مانشافت لە قۆناخی 32ـی جامی جیهانی لەسەر دەستی هەڵبژاردەی پاراگوای کرایەدەرەوە.
هەر ئەوکات فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بەفەرمی رایگەیاند، گفتوگۆیان لەگەڵ یۆرگن کڵۆپ کردووە و ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە ئامادەیە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەربگرێت و لەپێناو مانشافت دەگەڕێتەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی.



