ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئێڤەرتن یاریزانێکی چێڵسی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و ئێڤەرتن هێرشبەرێکی لاوی چێڵسی دەگوازێتەوە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئێڤەرتن بۆ گواستنەوەی تیریکوی جۆرج، هێرشبەری لاوی ئینگلیزی لەگەڵ چێڵسی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای،ئێڤەرتن بە 18 ملیۆن پاوەند تیریکوی جۆرج دەگوازێتەوە و شەش ملیۆن پاوەندی دیکەش وەکوو پاداشت بە بلوز دەدات.

ئەو هێرشبەرە 20 ساڵانییە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ئێڤەرتن دەکرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێڤەرتن لەکاتی خۆیدا ئۆفەرێکی گونجاوی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش نەکرد، بژاردەی راستەوخۆ بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکەی بەسەرچوو.

بگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە، ئێڤەرتن لە داهاتوودا ئەو یاریزانە بفرۆشێت، %15ـی پارەکە بۆ چێڵسی دەبێت.

تیریکوی جۆرج وەرزی رابردوو 11 یاریی بۆ ئێڤەرتن کرد، بەڵام گۆڵ و ئەسیستی نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button