پریڤیوی یاریی پاڕاگوای V فەڕەنسا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە دووەم یاریی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی پاڕاگوای و فەڕەنسا رووبەڕوودەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 00:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی پاڕاگوای و فەڕەنسا لە یاریگای فاینانشیاڵ فیڵد لە فیلادێلفیای ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی پاڕاگوای لە قۆناخی 32 رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوویەوە و بە لێدانی یەكلاكەرەوە خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.
لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە قۆناخی 32 رووبەڕووی هەڵبژاردەی سوید بوویەوە و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان پاڕاگوای و فەڕەنسا رووبەڕووی براوەی نێوان كەنەدا و مەغریب ببێتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
پاڕاگوای بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە.
فەڕەنسا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی پاڕاگوای دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاڕاگوای
خیل
كاسێرێس، گۆمێز، كانالی، ئالدێرتی، ئەلۆنسۆ
گالارزا، كوباس، گۆمێز
ئەلمیرۆن، ئینكیسۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەڕەنسا
ماینان
كۆندێ، سالیبا، ئوپامیكانۆ، دین
چوامینی، رابیۆ
دێمبێلێ، ئۆلیس ، دووێ
ئێمباپێ



