ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دوای شكستەكەی مۆندیال؛ راهێنەری ئەڵمانیا دەستلەكاردەكێشێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یولیان ناگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، دوای ماڵئاواییکردنی پێشوەختەی هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی 2026، دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، بڵاویکردەوە کە ناگلیسمان دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە و راگەیاندنی فەرمی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەبێت.

ئەم بڕیارە یەک رۆژ دوای کۆبوونەوەیەکی درێژخایەنی نێوان ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا هات، کە تێیدا گەیشتنە ئەو بڕوایەی پێویستە ئەم راهێنەرە گەنجە لە پۆستەكەی بڕوات.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە قۆناخی 32ـی مۆندیال، دوای دۆڕانی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لەسەر دەستی هەڵبژاردەی پاراگوای، ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

دانوستان لەگەڵ یورگن کلۆپ

بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس، یورگن کلۆپ بەربژێری یەکەم و سەرەکییە بۆ شوێنگرتنەوەی ناگلیسمان بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئەڵمانیاوەربگرێت.

پلێتێنبێرگ لە رێگای هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، دانوستانە فەرمییەکان لە نێوان بەرپرسانی یەکێتیی ئەڵمانیا و راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول لە ماوەیەکی نزیکدا دەستپێدەکەن.

ئێستا کڵۆپ پۆستی بەڕێوەبەری تۆپی پێی جیهانی لە کۆمپانیای رێد بوڵ بەڕێوەدەبات.

بابەتی زیاتر

Back to top button