گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئیسپانیا لە نەمسای بردەوە و گەیشتە قۆناخی 16
نەمسا ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئیسپانیا و نەمسا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ئیسپانیا توانی سەرکەوتن بەسەر نەمسا بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.
ئیسپانیا هەر لە سەرەتاوە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و چەندین هەوڵی بۆ گۆڵی رکابەرەکەی دا، توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی کۆنگۆ بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.
گۆڵەکانی ئیسپانیا لەلایەن میکل ئۆیارزابال لە خولەکەکانی 36، 89 و پێدرۆ پۆرۆ لە خولەکی 66 کران.
بەو سەرکەوتنەش، ئیسپانیا بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا نەمسا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



