بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەیسی میلان بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرەکەی دا

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان بەتەواوەتی لە نیازەکانی ئەستێرەیەکی ریزەکانی تێگەیشتووە کە دەیەوێت بڕوات، بۆیە یانەکەش بڕیاری خۆی لەو بارەیەوە دا.

وەرزی رابردوو میلان بەبێ هیچ نازناوێک، تەنانەت بەبێ وەرگرتنی بلیتی چامپیۆنزلیگیش کۆتایی بە وەرزەکە هێنا، بەوەش رافایل لیاو هێندەیتر مکوڕ بوو لە جێهێشتنی رۆسۆنێری.

لیاو لە ماوەکانی رابردوودا زیاتر لە جارێک راشکاوانە ویستی خۆی بۆ رۆشتن لە ئەیسی میلان خستووەتەڕوو بە ئامانجی تاقیکردنەوەی ئاڵنگاریەکی نوێ لە کاروانی یاریکردنیدا.

لە لێدوانێکیدا کە هەفتەی یەکەمی مانگی رابردوو رایگەیاند، ئەستێرە پۆرتوگالیەکە بە ئاشکرا حەزی خۆی بۆ یاریکردن لە خولەکانی ئینگلیزی و ئیسپانی خستەڕوو.

رافایل لیاو: دەزانم لە خولەکانی ئینگلیزی و ئیسپانی بەهرەکانم دەتەقێتەوە

میلان و لیاو ماوەی 7 ساڵە پێکەوەن کاتێک بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 لە ریزەکانی لیلی فەڕەنسیەوە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەکەوە کرد.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، میلانیش بڕیاری دەستبەرداربوونی لە یاریزانەکە داوە و بڕی 60-70 ملیۆن یۆرۆی خستووەتەسەری ئەگەر هەر یانەیەک لەم هاوینە بیەوێت بیگوازێتەوە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە نووسیویەتی گفتوگۆیەکان سەبارەت بە داهاتووی رافایل، لەدوای جامی جیهانی ئەنجام دەدرێت کە ئێستا یاریزانەکە بیری لای هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی لەو پاڵەوانێتیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button