گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئەڵمانیا بە لێدانی یەکلاییکەرەوە بە پاراگوای دۆڕا و ماڵئاوایی کرد
پاراگوای خۆی گەیاندە قۆناخی 16

یاریگا –
لە سێیەم یاریی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و پاراگوای رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ئەڵمانیا بە لێدانی یەکلاییکەرەوە بە پراگوای دۆڕا و ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2026.

پاراگوای لە خولەکی 42 لە رێی خولیۆ کینکیسۆ گۆڵی یەکەمی کرد، ئەڵمانیا لەدوای ئەو گۆڵە هێرشەکانی چڕکردەوە تاوەکوو کای هاڤێرتز لە خولەکی 54 گۆڵی یەکسانبوونی کرد، دواجار یارییەکە تاوەکوو کۆتایی بەم ئەنجامە بەردەوام بوو و پەنا برایە بەر لێدانی یەکلاییکەرەوە.
ئەڵمانیا بەفەرمی ماڵئاوایی کرد و پاراگوای گەیشتە قۆناخی 16.



