یاریزانێکی چێڵسی لەگەڵ مارێسکا لە مانچێستەر سیتی یەکدەگرنەوە

یاریگا –
ئەستێرەیەکی ئێستای چێڵسی رێگەی رۆشتنی بەرەو مانچێستەر سیتی هەڵبژاردووە و لەگەڵ راهێنەرەکەی پێشووی یەکدەگرنەوە.
بلووز سەرباری گۆڕینی سێ راهێنەر لە وەرزی رابردوو، نەیانتوانی هیچ نازناوێک ببەنەوە، تەنانەت لەوەش نائومێدکەرتر نەیانتوانی بلیتی هیچ پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی دەستبخەن کاتێ لە پلەی 10ی پرێمەرلیگ کۆتاییان بە وەرزەکە هێنا. هەر ئەوەشە بەشێک لە یاریزانە دیارەکانی یانە لەندەنیەکە بەدوای خەونی گەورەترەوەن بۆ وەرزی داهاتوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سانتی ئاونا، مارلو گوستۆ هیواخوازە تا کۆتایی بازاڕی ئەم هاوینە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە بکات.
ئاونا نووسیویەتی کە پشتبەست بە سەرچاوەکانیان، گوستۆ کە ئێستا لە ئەرکە نێودەوڵەتیەکەیدایە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ یارییەکانی مۆندیال، رازیبووە پەیوەندی بە سیتیەوە بکات.
مالو کە گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی تا 2030 بەردەوامیی هەیە، سەرەتای 2023 لە ئۆلیمپیک لیۆنی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد و لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە توانی ئاستی خۆی لە پێگەر بەرگری لای راست پیشان بدات. بە جۆرێک کە هەر لە سەردەمی راهێنەرایەتی پێپ گواردیۆلادا بووە جێی سەرنجی راهێنەرە ئیسپانیەکە و وەک بژاردەیەکی لەپێشینە بیری لە گواستنەوەی گوستۆ کردەوە بۆ بەهێزترکردنی بەرگری لای راست.
🚨🔵🇫🇷 #PL |
✍️ Malo Gusto espère rejoindre Manchester City d’ici la fin du mercato https://t.co/OlNUSSTQOb pic.twitter.com/gZzjGQ8ZKG
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) June 28, 2026



