ئینگلتەراگرنگترین

چاکا بۆ فرۆشتن نییە؛ سەندرلاند بە توندی وەڵامی چێڵسی دەداتەوە

سەندرلاند هەموو ئۆفەرێک بۆ فرۆشتنی چاکا رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی سەندرلاند بەشێوەیەکی فەرمی ئەو ئۆفەرەی یانەی چێڵسیی رەتکردەوە کە بۆ بەدەستهێنانی واژۆی گڕانیت چاکا کاپتنی تیپەکە پێشکەشیان کردبوو.

دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، سەندرلاند ئۆفەرە 8 ملیۆن پاوەندییەکەی چێڵسی بۆ گواستنەوەی گرانیت چاکا رەتکردەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، چێڵسی لەسەر داوای چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری نوێی یانەکە هەوڵی گواستنەوەی چاکای دا و ئۆفەری پێشکەش کرد بەڵام سەندرلاند ئۆفەرەکەی بە بێڕێزی بەرامبەر خودی یاریزانەکە و یانەکە لە قەڵەم داوە.

 هۆکاری سەرەکیی هەوڵەکانی چێڵسی دەگەڕێتەوە بۆ چابی ئاڵۆنسۆ؛ ئەم دووانە پێشتر لە بەیەر لیڤەرکوزن پێکەوە کاریان کردووە و ئەو وەرزە مێژووییەیان بەڕێکرد کە تێیدا بە بێ شکست نازناوەکانی ئەڵمانیایان بردەوە.

راهێنەرە ئیسپانییەکە دەیەوێت یاریزانێکی باوەڕپێکراو و ئەزمووندار هەبێت بۆ ئەوەی سەرکردایەتی هێڵی ناوەڕاست بکات.

 کاپتنە سویسراییەکە گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2028 درێژەی هەیە و یانەکە پێداگرە لەسەر ئەوەی چیدیکە هیچ ئۆفەرێک لە چێڵسی وەرناگرن و دەبێت پێگە و گرێبەستەکەی یاریزانەکە رێزی لێ بگیرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button