مووچەیەکی خەیاڵی؛ نیوکاسڵ لەترسی ئارسیناڵ گرێبەستی ئەستێرەیەک نوێدەکاتەوە
مووچەکەی زۆر زیاد دەکرێت..

یاریگا –
نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت ئارسیناڵ بێهیوا بکات و ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی گیومارێش دەکات.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ ئامادەکاری دەکات ئۆفەرێک بۆ نوێکردنەوەی بڕونۆ گویمارێش، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی پێشکەش بکات چونکە ئارسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە هەفتانە 160 هەزار پاوەند وەکوو مووچە لە نیوکاسڵ وەردەگرێت و خاوەن زۆرترین مووچەیە لە یانەکە، نیوکاسڵ دەیەوێت دوای نوێکردنەوەی گرێبەسەکەی، مووچەی هەفتانەی بۆ 200 هەزار پاوەند نوێبکاتەوە.
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ گرنگییەکی زۆر بەو ئەستێرە بەڕازیلییە دەدات و هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ لەم مێرکاتۆیە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی گویمارێش، بەفەرمی گفتوگۆی لەگەڵ نیوکاسڵ کردووە و ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە، بەڵام نیوکاسڵ ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.
گویمارێش تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد هەیە و ماگپایز ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت.
هاوکات نیوکاسڵ ئارەزووی گواستنەوەی فێلیکس مێچا، ناوەڕاستکاری بۆڕووسیا دۆرتموند دەکات و تۆتنهامیش هەوڵ بۆ گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری نیوکاسڵ دەدات، بۆیە لەم هاونە هێڵی ناوەڕاستی ماگپایز گفتوگۆی گەرمی لەسەر دەبێت.



