بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
فەرمی؛ یانەی گەرمە گرێبەستی هێرشبەرێکی جوییە واژووکرد

یاریگا-
یانەی گەرمە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەری یانەی قوە جوییە وەگاع ڕەمەزان واژووکرد.
وەگاع رەمەزان تەمەن 27 ساڵ لە هێڵی هێرشبەر یاری دەکات، وەرزی رابردوو لە یانەی کارەبا پەیوەندی بە یانەی دیالا کرد و لە گواستنەوەی زەستانە لە یانەی دیالا پەیوەندی بە یانەی قوە جوییە کرد.
وەگاع لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی دیالا چوار گۆڵی تۆمارکرد و دوو گۆڵی دروستکرد و لەگەڵ یانەی قوە جوییە سێ گۆڵی تۆمارکرد.
لە وەرزی 2025-2026 توانی حەفت گۆڵ تۆماربکات.



