ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کالیاری هێرشبەرێکی پرێمەرلیگی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

یانەی کالیاری ئیتاڵی، ئارماندۆ بۆرخا، هێرشبەری پێشووی چێڵسی کردووەتە ئامانج.

تۆڕی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، یانەی کالیاری ئیتاڵی بیر لە گواستنەوەی ئارماندۆ بۆرخا، هێرشبەری یانەی بێرنلی دەکاتەوە و دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە هاوینی 2025 چێڵسی جێهێشت و بە بڕی 23 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بێرنلی کرد.

هێرشبەرە ئەلبانییەکە لە وەرزی 2025/2026ـی پرێمەرلیگ 24 یاریی بە درێسی بێرنلی کرد، یەک گۆڵی کرد و یەک گۆڵی دروستکرد، یانەکەی دابەزییە چامپیۆنشیپ

بۆرخا تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ بێرنلی هەیە، بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 5 ملیۆن یۆرۆیە.

ئارماندۆ بۆرخا یاریی بۆ چێڵسی، فولها، ئێڤەرتن و بێرنلی کردووە، بە درێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 130 یاریی کردووە، 19 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button