ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شۆکی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە گەورەکە دەستپێدەکات

گالاکتیکۆسە مێژووییەکە..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس نابێت و لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەردەوام دەبێت.

فێلیکس دیاز، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید هێشتا دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس، هێرشبەری فەڕەنسی نەبووە و مێرێنگی دوای مۆندیالی 2028 جارێکی دیکە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات و لەگەڵ بایرن میونشن دەست بە گفتوگۆ دەکاتەوە.

ریال مەدرید پێش جامی جیهانی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس دەستپێکرد، بەڵام بایرن میونشن بەفەرمی وەڵامی دایەوە و یانە باڤارییەکە رەتیانکردەوە دەستبەرداری ببن.

هاوکات خۆرخێ پێکۆن، رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە دوو هەفتەی رابردوو گفتوگۆی لەگەڵ نوێنەرانی مایکڵ ئۆلیس کردووە و گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید جیا لە نوێنەرەکانی ئۆلیس، پەیوەندی بە بایرن میونشنیش کردووە و پرسیاری مایکڵ ئۆلیسی کردووە.

فێلیکس دیاز روونیکردووەتەوە، مایکڵ ئۆیس ئەو گالاکتیکۆسەیە کە ریال مەدرید دەیەوێت، بۆیە دوای جامی جیهانی فلۆرێنتینۆ پێرێز هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button