بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ و مان سیتی و تۆتنهام ئەستێرەیەکی گەورەیان دەوێت و چیرۆکی بارسا و راشفۆرد کۆتایی دێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید پەیوەندی بۆ گواستنەوەی ماتیوس فێرناندێش، ناوەڕاستکاری وێستهام کردووە بەڵام مان یونایتد لە گواستنەوەی نزیکترە – تیم تۆک

وێستهام یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لە ماتیوس فێرناندێش داوای 80 ملیۆن پاوەند دەکات، بەڵام مان یونایتد ئامادە نییە ئەو پارە بدات و ریال مەدرید و پاریس سانجێرمانیش چاویان لەسەرییەتی – میرەر

هەموو شتێک کۆتاییهاتووە و ئیسماعیل سایبەری دوای مۆندیال دەبێتە یاریزانی بایرن میونشن – سکای ئەڵمانیا

ریال مەدرید پرسیاری دۆخی فێلیکس مێچا، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی کردووە و هەردوو مانچێستەرەکەی ئینگلتەڕاش گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن – سکای ئەڵمانیا

نیوکاسڵ دەیەوێت لەم هەفتەیە گرێبەستی ڤیکتۆر مۆنوز، ئەستێرەی ئۆساسونا یەکلایی بکاتەوە – مەیڵ

بارسێلۆنا دەتوانێت بە 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی مارکوس راشفۆرد بکاتە هەمیشەیی، بەڵام خەریکە ئەو بڕگەیە لە گرێبەستەکە بەسەردەچێت و چیرۆکی بارسا و راشفۆرد کۆتایی دێت – ESPN

لیدز یونایتد هەوڵی گواستنەوەی عوسمان دیۆماندێ، بەرگریکاری سپۆرتینگ دەدات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئیپسویچ تاون و هۆڵ سیتی هەوڵی گواستنەوەی نیک پۆپ، گۆڵپارێزی نیوکاسڵ دەدەن  – تیم تۆک

وێستهام گرنگی بە گواستنەوەی ئێسیۆری ئیرانکوندا، یاریزانی باڵی واتفۆرد دەدات – فووتبۆڵ ئیسایدەر

ئەمڕۆ ریال مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستی ئانتۆنی رودیگەر رادەگەیەنێت – فابریزۆ رۆمانۆ

تۆتنهام کێبڕکێی گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی، ئەستێرەی نیوکاسڵ دەکات – فابریزۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button