دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا بەرگریکارێکی دەوێت و ئیتاڵیا راهێنەرێکی گەورە دەدۆزێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
پاریس سانجێرمان ئامادە نییە دەستبەرداری برادلی بارکۆلا، هێرشبەری فەڕەنسی ببێت و لیڤەرپوول و ئارسیناڵ گرنگی بە گواسینەوەی دەدەن – لێکیپ
بڕایتن ئۆفەرێکی کۆڤێنتری سیتی بە بەهای 20 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی کارل رەشوۆرس رەتکردەوە – سکای سپۆرتس
بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە – فیچاخێس
ئارسیناڵ دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی ئیلیمان ئێندیایێ، ئەستێرەی ئێڤەرتن و ململانێی مان سیتی و مان یونایتد دەکات – دەیلی مەیڵ
نۆتینگهام ئۆفەرێکی بە بەهای 25 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی فابیێۆ ڤیێرا، ناوەڕاستکاری ئارسیناڵ پێشکەش کردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
نۆتینگهام چاودێری دەیڤد فراتێسی، ناوەڕاستکاری ئینتەر میلان دەکات – فووتبۆڵ ئیتاڵیا
بارسێلۆنا بە تواناکانی لوکاس هێرینگتن، بەرگریکاری ئوسترالی تەمەن 18 ساڵان سەرسامە – گۆڵ
چیکاگۆ فایر لە گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و لیۆن گۆرێتزکا نزیکبووەتەوە – یاهوو سپۆرتس
رۆبێرتۆ مانچینی ئامادەیە جارێکی دیکە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وەربگرێت – فابریزۆ رۆمانۆ



