
یاریگا –
ناوەڕاستکارێکی نەورۆز بووە دووەم یاریزان وازهێنانی خۆی لە یانەکە رابگەیەنێت و ریزی یانەکەی سلێمانی جێبهێڵێت.
موڕتەزا هەدیب، ناوەڕاستکاری نەورۆز لە ستۆری ئینستاگرام وازهێنانی خۆی لە یانەکە راگەیاند، موڕتەزا لە وەرزی رابردوو خاوەنی یەک ئەسیست بوو لەگەڵ یانەکە، پێشووتریش لە یانەی کارەباوە گرێبەستی لەگەڵ سوورپۆشەکانی سلێمانی کردبوو.
پێشووتریش رەزا عەبدولعەزیزی گۆڵپارێز رۆیشتنی له یانەی نەورۆز راگەیاندبوو، بەمەش موڕتەزا بووە دووەم یاریزان تا ئێستا بەفەرمی ریزی نەورۆز جێبهێڵن، وەرزی رابردوو نەورۆز بە 54 خاڵ ریزبەندی هەشتەمی بەدەستهێنا بوو.



