بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خۆئامادەکردن بۆ چامپیۆنزلیگ؛ کۆمۆ لە یەک کاتدا دوو گواستنەوە ئەنجام دەدا

Yariga App

یاریگا –

کۆمۆ بە راهێنەرایەتی سێسک فابریگاس خۆی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەدەکات کە بۆ یەکەمین جارە لە مێژووی خۆیاندا گەیشتوونەتە چامپیۆنزلیگ

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، کۆمۆ لەگەڵ دوو یاریزان گەیشتووەتە رێککەوتن کە یەکێکیان یان کوتۆی یاریزانی دۆرتموندە و بەخواستن تا هاوینی 2027 پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەکە دەکات کە مووچەکەی بۆ دابین دەکات.

کوتۆی  بەڕازیلی کە تەمەنی 24 ساڵە و لە بەرگریی لای راست یاریی دەکات، زۆرینەی کاروانی پیشەگەرێتی بەخواستن بردووەتەسەر. مانچێستەر سیتی لە ساڵی 2025 بەیەکجاریی بە یانە ئەڵمانییەکەی فرۆشت. ئێستا چانسێکی زێڕینی بۆ هاتووەتەپێش تا لەگەڵ تیمە ئاستبەرزەکەی فابریگاس خۆی بسەلمێنێتەوە.

جیا لە کوتۆ، هاوکات کۆمۆ لەگەڵ کایکی یاریزانی بەڕازیلی یانەی کروزیرۆ نزیکبووەتەوە گرێبەستی فەرمی.

کایکی لە بەرگریی چەپ یاریی دەکات. وەک رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئاشکرایکردووە، تێچووی گواستنەوەکەی 14 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button