ئاڕنۆڵد دوای دۆڕانەکەی ڤێنزوێلا سزای توند بهسهر یاریزانهكان دەسەپێنێت
دهبێت سهیری ههڵهكان بكهنهوه

یاریگا –
دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا لەو یارییە دۆستانەی کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، گراهام ئاڕنۆڵدی راهێنەری ئوسترالی، هەڵوێستێکی توندی وەرگرت و رێوشوێنی بەپەلەی بۆ چاککردنی هەڵەکان راگەیاند.
سزایەکی جیاواز: کەس ناخەوێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی عێراق ئاڕنۆڵد لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی دەرکرد. راهێنەرەکە رایگەیاند کە رێگە نادات یاریزانان بخەون یان ژەمی نانی ئێوارە بخۆن، تاوەکو بە تەواوی جارێکی تر سەیری ڤیدیۆی یارییەکە نەکەنەوە و وردەکاری هەموو ئەو هەڵانە سهیرنەکەنەوە کە هۆكار بووه بۆ شكستهكه ئاڕنۆڵد دەیەوێت پێش ڕووبەڕووبوونەوەی نەرویج، یاریزانەکان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن.
شیکردنەوەی تاکتیکی و هەڵە بەرگرییەکان
سەبارەت بە ئاستی هونەری تیپەکە، ئاڕنۆڵد ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای دۆڕانەکە، لە رووی رێکخستنی یاریزانەکان ڕرازییە. ئەو گوتی:
“لە تەواوی 90 خولەك دوو هەڵەی بەرگریمان کرد و بەهۆی ئەوانەوە سزادراین و گۆڵمان لێکرا.”
ڕاهێنەرەکە روونی کردەوە کە ماندووبوونی یارییەکەی ئیسپانیا کاریگەری لەسەر جەستەی یاریزانان هەبووە، بەڵام ئەمە ناکاتە ئەوەی چاوپۆشی لە هەڵەکان بکرێت.
دەستکەوتی گەورە: سەلامەتی یاریزانان
یەکێک لەو خاڵانەی کە ئاڕنۆڵد وەک قازانج ناوی برد، پاراستنی تەندروستی یاریزانان بوو. رایگەیاند کە دڵخۆشە هیچ یاریزانێک تووشی پێکان نەبووە، چونکە ئامانجی سەرەکی ئەو گەیاندنی تیمێکی تەندروست و ئامادەیە بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026.
تاقیگەی یارییە دۆستانەکان
لە وەڵامی رەخنەکان سەبارەت بە گۆڕانکارییە زۆرەکان لە گێمی دووەمدا، ئاڕنۆڵد گوتی:
“ئەمە یاری دۆستانەیە، ئەگەر لێرەدا سەرکێشی نەکەین و پلانەکان تاقی نەکەینەوە، ئەی کەی بیکەین؟” ئەو دووپاتی کردەوە کە پێویستە هاوسەنگی لە نێوان هێڵی هێرشبەری و بەرگریدا دروست بکەن بۆ ئەوەی لە هێرشی پێچەوانەدا نەبنە نێچیر.
پەیامێک بۆ جەماوەری عێراق
لە کۆتایی قسەکانیدا، گراهام ئاڕنۆڵد داوای لە هاندەرانی شێرانی رافیدەین کرد کە متمانەیان پێیان هەبێت و بە دۆڕانی یارییەکی ئامادەکاری نائومێد نەبن.
بەڵێنی دا کە لە مۆندیالدا و لە کۆمەڵەی نۆیەم بەرامبەر فەڕەنسا، نەرویج و سەنیگال، تیپێکی جیاواز و بەهێزتر دەبن و هەموو جیهان سەرسام دەکەن.


