دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئاتلێتیکۆ ئەستێرەیەک لە ریال و بارسا دەڕفێنێت و مان یونایتد دوو ئەستێرەی گەورە دەگوازێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ریال مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری، بەرگریکاری ئارسیناڵ دەدات، ئەو یاریزانە لە رۆما لەژێر سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆ یاریی کردووە – سکای سپۆرتس
تۆتنهام دەیەوێت گڵێسۆن برێمەر، بەرگریکاری یوڤێنتوس بکاتە شوێنگرەوەی کریستیان رۆمێرۆی ئەرجەنتینی – توتۆ سپۆرت
مانچێستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی کریستیان رۆمێرۆ نادات بەڵام چاوی لەسەر لویس هۆڵ، بەرگریکاری نیوکاسڵ یونایتدە – تۆک سپۆرت
جیم راتکلیف، هاوخاوەنی مانچێستەر یونایتد ئامادەیە ئەو موچەیە بۆ ئیڵیەت ئاندرسن دابین بکات کە داوای کردووە و رووناکی سەوزی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی نۆتینگهام هەڵکردووە – میرەر
سەرەڕای هەوڵەکانی مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ئیڵیەت ئاندرسن، مانچێستەر سیتی لە بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە نزیکترە – دەیلی ستار
ریال مەدرید و چێڵسی گرنگی بە گواستنەوەی ماتیوس فێرناندێش، یاریزانی لاوی وێستهام یونایتد دەدەن – رۆژنامەی ئاس
مانچێستەر یونایتدیش چاوی لەسەر ماتیوس فێرناندێشە، بەهای یاریانەکە 80 ملیۆن پاوەندە، بەڵام وێستهام پەلە لە فرۆشتنی ناکات – سکای سپۆرتس
فولهام هەوڵی گواستنەوەی ساموێل چەکویزی، ناوەڕاستکاری ئەیسی میلان دەدات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرتس
ئاتلێتیکۆ مەدرید دەیەوێت بێرناردۆ سیلڤا رازی بکات لە بری ریال مەدرید یان بارسێلۆنا پەیوەندی بە رۆخی بلانکۆس بکات و ئامادەن خولەکی زیاتر یاریی پێبکەن – مارکا
لێستەر سیتی لەگەڵ رەسڵ مارتن، راهێنەری پێشووی ساوسامپتن و رێنجەرز لە گفتوگۆدایە – لێستەر مێرکوری
ڤینیسیۆس جونیۆر داخوازە داراییەکانی لە ریال مەدرید کەم کردووەتەوە لەپێناو ئەوەی بگەننە رێککەوتن و گرێبەستەکەیان نوێ بکەنەوە — رۆژنامەی ئاس
ڤینیسیۆس جونیۆر تاوەکوو کۆتایی گرێبەستەکەی لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە بەڵام ئەگەر نەگەنە رێککەوتن، بەخۆڕایی یانەکە جێدەهێڵێت — رۆژانامەی ئاس



