ئینگلتەراگرنگترین

کریستاڵ پاڵاس لەگەڵ یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانی ئەوروپا گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

کریستاڵ پاڵاس راهێنەری نوێی دۆزیەوەتەوە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

یانە لەندەنیەکە لەژێر سەرپەرشتی  ئۆلیڤیێ گلاسنەر لە زستانی 2024 تا کۆتایی ئەم وەرزەی 2025/2026، گەیشتنە لووتکەی ئاستی خۆیان و بە چەند نازناوێکی مێژوویی بۆ کریستاڵ پاڵاس ماڵئاوایی یەکجاریی لێکردن. لەوانە؛ جامی یەکێتی ئینگلتەرا، جامی قەڵخانی ئینگلیزیی و کۆنفرانسلیگی ئەم ساڵ.

بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، لەنێویاندا لیکیپ، کریستاڵ پاڵاس گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ پیێر ساژ، راهێنەری فەڕەنسی.

وەک لە زانیارییەکاندا هاتووە، گرێبەستەکە تا هاوینی 2029 دەخایەنێت لەگەڵ بژاردەی بۆ وەرزێک زیاتر.

پیێر کە ئەزموونی لەگەڵ یانەکانی لیۆن و لێنسی وڵاتەکەیدا هەیە، لەگەڵ ئەوەی یەکەمیاندا گەیشتە فیناڵی جامی فەڕەنسا و، لەگەڵ دووەمیشیاندا ئەم ساڵ بووە پاڵەوانی جامەکە. هەروەها پلەی دووەمی خولەکەشی بەدەستهێنا دوای رکابەرێتیەکی زۆر لەگەڵ پاریس سانجێرمان. بەوەش وەک باشترین راهێنەری وەرزەکە دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button