
یاریگا –
وەک ئەوەی پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرای کردبوو، کەمێک پێش ئێستا لە بەغدا، کۆبوونەوەی فەرمی شاندی یانەی هەولێر و باسم قاسم دهستی پێكرد.
وردەکاریی کۆبوونەوەکە
شاندەکەی یانەی هەولێر کە بە مەبەستی دانوستاندن ئهمرۆ گەشتی پایتەختیان کردووە، لە چوار کەس پێکهاتوون و بە سەرۆکایەتی سەفین کانەبی و ئەندامییەتی هەر یەکە لە (پشتیوان شەبیب، ئاسۆ ئەمیر و زوبێر جەبار). کۆبوونەوەکە لە پێناو گهڕانهوهی باسم قاسمی راهێنهر و بڕیاریی یهكلاكهرهوه دهستی پێكردوه.
مەرجی سەرەکی باسم قاسم
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا باسم قاسم مەرجێکی دارایی روونی بۆ گەڕانەوە بۆ هەولێر هەیە. مەرجەکە بریتییە لە زیادکردنی 25٪ـی بڕی گرێبەستەکەی بەراورد بە وەرزی ڕابردوو.
ئەگەر کارگێڕی یانەی هەولێر بەو مەرجە داراییەی “ژەنەڕاڵ” ڕازی ببن، ئەوا هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتنی کۆتایی واژۆ دەکرێت و باسم قاسم بە فەرمی دەبێتەوە بە ڕاهێنەری هەولێر و دەستبەکار دەبێت.


