جیهانگرنگترین

داکشان لە لووتکەوە؛ مارسیال لە یانەکەی جیابووەوە

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنی مارسیال لە لووتکەوە بەرەو خامۆشبوون دەڕوات و لە یانەکەی جیادەبێتەوه.

مارسیال 13 ساڵ پێش ئێستا وەک یاریزانی پیشەگەر دەرکەوت. سەرەتا لە ریزی لیۆن و پاشان مۆناکۆ. لووتکەی ئاستیشی لەگەڵ مانچێستەر یونایتدبوو کە وەک بەهرەمەندێک خۆی پیشاندا و بۆ ماوەی 9 ساڵ لەریزی ئەو یانە ئینگلیزیەدابوو تا دواتر له ساڵی 2024 گواسترایەوە بۆ ئایک ئاسینا، ئەوەش دوای ماوەیەک لە یاریکردن بەخواستن بۆ سیڤییا. هێرشبەرە فەڕەنسیەکە لە مانگی سێپتەمبەری 2025 کۆتایی بە گەشتە ئەوروپیەکەی هێنا و بە گرێبەستێکی دوو ساڵیی روویکردە مۆتێری مەکسیکی.

دوای کەمتر لە 10 مانگ لەو یانەیە، بە ڕێککەوتنێکی دوولایەنە جیابوونەوەیان راگەیاند.

مارسیال کە ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، یاریزانێکی ئازادە لە بازاڕەکەدا و هێشتا دیارنییە وێستگەی دواتر کام کیشوەر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button