پەرەسەندنی نوێ؛ ئەندامێکی شاندی هەڵبژاردەی عێراق لە ئەمریکاوە نێردرایەوە

یاریگا –
ئاستەنگی نوێ لە ئەمریکا رووبەڕووی شاندی هەڵبژاردەی عێراق دەبێتەوە، ئەوەش دوای رووداوەکەی ئەیمەن حوسێن کە ئەمڕۆ لە شیکاگۆ دەستبەسەرکرا.
کاپتنەکەی هەڵبژاردەی شێرەکانی رافیدەین ئەمڕۆ بۆ ماوەی 7 کاتژمێر لە فڕۆکەخانەی شیکاگۆ بۆ دەستبەسەرکرا. دوای ئازادکردنیشی بە ڕێگەپێدانی بە دەرچوون، تا ئێستا هۆکارەکەی بەتەواوەتی نەزانراوە.
رووداوەکان تەنها لە ئەیمەندا کۆتایی نەهاتووە، بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، لەنێویاندا رۆمەین مۆلینای رۆژنامەنووس بڵاویکردووەتەوە کە تەڵال سەڵاحی وێنەگری پیشەگەری هەڵبژاردەی عێراق دوای دەستبەسەرکردنی بۆ ماوەی 12 کاتژمێر، سەرەنجام نەیانهێشتووە لە فڕۆکەخانە دەرباز ببێت و رەوانەی عێراق کراوەتەوە.
سەڵاح کە ماوەیەکی زۆرە وێنەگری هەڵبژاردەکەیە، تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی عێراق هیچ شتێکی فەرمی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.
Les autorités américaines ont détenu pendant environ douze heures Talal Salah, photographe professionnel qui fait partie de la délégation irakienne 🇮🇶, puis lui ont refusé l’entrée sur le territoire
Tout va bien dans le meilleur des mondes : l’Irak n’a même pas le droit d’avoir…
— Romain Molina (@Romain_Molina) June 6, 2026



