ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە؛ یاریزانە 150 ملیۆنییەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز ئاشکرا دەکرێت

ریال مەدرید ئۆفەری فەرمی پێشکەش دەکات

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز بە ئاشکرا رەتیکردبووەوە، بەڵام سەرچاوە میدیاییەکان ئاشکرای دەکەن بۆمبەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز مایکل ئۆلیس، ئەستێرەی بایرن میونشنە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە 150 ملیۆنییەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، مایکڵ ئۆلیسە و ریال مەدرید ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش دەکات.

سەرەڕای ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز پێشتر لە لێدوانەکانیدا بە ئاشکرا ناوی ئۆلیسی رەتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە یاریزانەکە گەنجترە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، ئۆلیس ئەو سوپەرستارەیە کە پێرێز بۆ هاندەرانی ریال مەدریدی ئامادە کردووە. پێرێز بەڵێنی داوە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی یەکشەممەدا سەرکەوێت، ئەوا رۆژی سێشەممە راستەوخۆ ئۆفەرە مێژووییەکە پێشکەش دەکات.

مایکڵ ئۆلیس، ئەستێرەی بایرن میونشن

جۆزێ مۆرینیۆ، کە بڕیارە وەکوو راهێنەری نوێی ریال مەدرید دەستنیشان بکرێت، بەڕوونی ئارەزووی خۆی بۆ کڕینی ئۆلیس دەربڕیوە. دەنگۆکان ئەوکاتە زیاتر بوون کە مۆرینیۆ لە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا لە بەرلین لەنێوان بایرن میونشن و شتوتگارت بینرا بۆ چاودێریکردنی یاریزانەکە.

تێلێگراف ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە ریال مەدرید گرنگی بەجواو نێڤێش، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پاریس سان جێرمانیش دەدات، بەڵام ئۆلیس ئامانجی یەکەم و لەپێشینەی پێرێزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button