ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ بایرن میونشن لەگەڵ لاوێکی ئەڵمانی گەیشتە رێککەوتن

بەشێوەیەکی زارەکی رێککەوتوون

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاوی ئەڵمانی دەدات و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕێ سکای سپۆرتس، بایرن میونشن لەگەڵ ناتانیێل بڕاون بەشێوەی زارەکی گەیشتووەتە رێککەوتنی تەواو. بەرگریکارەکەش دەیەوێت پەیوەندی بە یانە باڤارییەکەوە بکات و گفتوگۆیەکی درێژی ئەرێنی لەگەڵ ڤینسێنت کۆمپانیی راهێنەر کردووە، هەردوولا لەسەر گرێبەستێکی ماوە درێژ تاوەکوو 2031 رێککەوتوون.


سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەگەرچی هەردوو یانەی بایرن میونشن و ئینتراخت فرانکفۆرد لە گفتوگۆدان، بەڵام ئینتراخت داوای زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات، ئەمەش دەکرێت دواجار شکست بە کردەی گواستنەوەکە بهێنێت.

بڕاون لە هەردوو باڵی چەپ و راستی بەرگریدا یاری دەکات، هەروەها دەتوانێت لە پێشەوەی هەردوو باڵەکەشدا یاری بکات. کوالێتییە هێرشبەری و بەرگریییەکانی سەرنجی ئارسیناڵیشی راکێشاوە و واژۆکردنی گرێبەستەکە پێش مۆندیال دەکرێت لە بەرژەوەندیی بایرن میونشن بێت.

چاوەڕوان دەکرێت ئەستێرەکەی فرانکفۆرت لە کۆتایی ئەم مانگە لە مۆندیالدا ببێتە یاریزانی سەرەکیی ئەڵمانیا، پێشکەشکردنی ئاستێکی سەرنجڕاکێش دەکرێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری بەهاکەی و راکێشانی سەرنجی یانە گەورەکانی دیکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button