بژاردەی گاسپێرینییە؛ رۆما هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لیگ مارسیلیا دەدات
بەهاکەی نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە

یاریگا –
جیالۆڕۆسی لە رۆژانی داهاتوو فشاری زۆر بۆ گرێبەستی گرینوود دەکات، ئەو ئامانجی سەرەکیی گاسپێرینییە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ناودار، جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆما، مەیسۆن گرینوودی هەڵبژاردووە. ئەو بژاردەی یەکەمی جیان پیێرۆ گاسپێرینییە و چاوەڕوان دەکرێت یەکەم پێوەندییەکان لەگەڵ مارسیلیا لە رۆژانی داهاتوودا بۆ تێگەیشتن لە ئەگەری سەرکەوتنی گرێبەستەکە بکرێن و دەکرێت لەژێر چ مەرجێکدا ئەم گرێبەستە رووبدات.
نرخی سەرەتایی داواکراو بۆ ئەم هێرشبەرە ئینگلیزییە لەلایەن مارسیلیاوە زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام رۆما دەیەوێت هەوڵ بدات. لەم وەرزەدا بە پۆشینی درێسی تیمە فەرەنسییەکەوە، گرینوود ئاستێکی بەرز و سەرنجڕاکێشی لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکاندا پێشکەش کردووە، کە تێیدا 45 یاریی کردوو، 26 گۆڵی کردووە و 11 ئەسیستیشی هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکۆلۆ شێرای رۆژنامەنووسیش، یاریزانەکە رەزامەندی خۆی نیشانداوە تاوەکوو 2031 پەیوەندی بە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیاوە بکات، گفتوگۆی ئەرێنی لەنیوان رۆما و بریکاری کارەکانی کراوە، یانەکەش ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی یەکەم گرێبەست دەکات.
Mason #Greenwood his given his availability to join #ASRoma with a contract until 2031. Positive talks between him and his agents with #Roma. Giallorossi are now preparing the first bid to submit to #OlympiqueMarseille, which ask €50M to sell the winger. #transfers #OM #TeamOM https://t.co/mWNypKu53i
— Nicolò Schira (@NicoSchira) June 4, 2026



