ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ ناپۆلی هۆیلوندی لە مانچێستەر یونایتد کڕییەوە

کۆتایی چیرۆکی هۆیلوند لە ئۆڵد ترافۆرد

Yariga App

یاریگا –

پەیوەندیی راسموس هۆیلوند و مانچێستەر یونایتد بەتەواوی کۆتاییهات؛ هەردوو یانەی ناپۆلی و کارگێڕیی شەیتانە سوورەکان بە فەرمی رایانگەیاند کە هۆیلوند بووەتە یاریزانی هەمیشەیی یانە ئیتاڵییەکە.

ناپۆلی بەفەرمی پابەندبوونی خۆی بە چالاککردنی بەندی کڕینەوەی ناچاری لە گرێبەستی هۆیلوند جێبەجێکرد.

هۆیلوند کە هاوینی رابردوو بە خواستن و بە بەهای 6 ملیۆن یۆرۆ رووی لە ناپۆلی کرد، لەم وەرزە توانی متمانەی کارگێڕی و راهێنەری یانەکە بەدەستبهێنێت. بۆ رێککەوتنی هەمیشەیی، ناپۆلی بڕی 44 ملیۆن یۆرۆی دیکەی رادەستی شەیتانە سوورەکان کرد، بەمەش کۆی گشتی پاکێجی گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە گەنجە گەیشتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button